
خولی شیاندن
June 28, 2022
@
4:00 pm
-
6:00 pm
خولی شیاندنی مامۆستایان
بەهۆی پێداویستییەکانی سیستەمی پەروەردەیی و گەشەپێدانی تواناکانی مامۆستایان پەیمانگەی قەڵاومنارە هەڵسا بە کردنەوەی خولی شیاندن بە بەشداری چەندین مامۆستای پەیمانگەکەمان بەرێوە چوو کە ئامانجی باشترکردنی ڕێبازی وانەوتنەوە و تواناکانی پەروەردەییان بوو.
ئامانجە سەرەکییەکانی خولەکە:
1. نوێکردنەوەی زانیارییەکان: پێشکەشکردنی زانیاری نوێ و ڕێبازە پەروەردەییە کارامایەکان بۆ مامۆستایان.
2. ڕاهێنانی شارەزایی فێرکردن :باشترکردنی تەکنیکەکانی وانەوتنەوە و بەکارهێنانی ئامرازە هاوچەرخەکانی وەک تەکنەلۆژیا لە پۆلدا.
3. گەشەپێدانی توانای پەیوەندی: پتەوکردنی ڕێبازەکانی پەیوەندیکردن لەگەڵ خوێندکاران و دایک و باوکەکان. لە کۆتایی خولەکە بڕوانامەی بەشداری کردن بە خشرا بە بەشداربوان پەیمانگاکەمان بەردەوامە لە ڕێکخستنی ئەم جۆرە خولانەدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەی مامۆستایان .