
سیمیناری هۆشیاری
25/11/2024
لە رۆژی دووشەمە ڕێکەوتی (٢٥/١١/٢٠٢٤) سمینارێک ئەنجامدرا بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەم لە لایەن ڕێکخراوی هاوکاری مرۆڤایەتی(O.H.C) ی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی (هۆشیاری و بەرەنگار بوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان) پێشکەش کرد. بە هەماهەنگی لیژنەی هۆشیاری نیشتیمانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان سەر بە حوکمەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای (Drug free World)ی نێودەوڵەتی.
سمینارەکە ئەو تەورانەی خوارەوەی لەخۆگرت:-
١-جۆرەکانی مادەی هۆشبەر.
٢-کاریگەری مادەی هۆشبەر لەسەر کۆمەلگا.
٣-خۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لە هاورێی خراپ.
٤-چۆنیەتی چارەسەرکردنی تووشبوانی بە ماددەی هۆشبەر لە ڕێگای سەنتەری چاودێری.
سمینارەکە لە لایەن (د.شوان دەلۆیی) پێشکەشکرا.